More Related Content
Similar to Pendi chini (20)
Pendi chini
- 1. و حیكمه‌تی په‌ند چینی که‌مێ ده‌نگی بڵندگۆکه‌ت به‌رزکه تا چێژ له موزیکه‌که‌ی وه‌رگریت
- 2. په‌ند و حیکمه‌تێکی دێرین له‌سه‌ر گفتووگۆی نێوان گۆزه‌یه‌ک و پیرێژنێک به ناوه‌ڕۆکێکی پڕ به‌ها
- 3. پیرێژنێکی چینی دوو گۆزه‌ی ئاوی هه‌بوو، که هه‌ریه‌که‌یان به‌سه‌رێکی ئه‌و داره‌وه هه‌ڵواسرابوون که ڕۆژانه ده‌یدا به‌سه‌ر شانی‌دا بۆئاوهێنان
- 4. یه‌کێ له گۆزه‌کان درزی بردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تریان ساغ و پێرفێکت بوو وه هه‌موو جارێک به پڕی ئاوی ده‌گه‌یانده شوێنی مه‌به‌ست
- 5. پاش ڕێیه‌کی دوور و درێژ له چه‌مه‌که‌وه بۆ ماڵی پیرێژن، گۆزه شکاوه‌که هه‌موو جارێ به نیوه پڕی ده‌گه‌یشته‌وه ماڵ
- 6. به درێژایی دوو ساڵ، ڕۆژانه ئه‌م هاتووچۆ و ئاو هێنانه درێژه‌ی کێشا. پیرێژن هه‌میشه به گۆزه و نیوێک ئاو ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه
- 8. به‌ڵام گۆزه شکاوه‌که، بێچاره‌یه شه‌رمه‌زار بوو به کۆشش و تواناکه‌ی به‌وه‌ی به نیوه پڕی ده‌گه‌یشته ماڵه‌وه. دڵگران بوو به‌وه‌ی که ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌نجام ده‌دا که ده‌بوایه بیکردایه
- 9. پاش دوو ساڵ له‌م ده‌ردوو مه‌ینه‌ت و شه‌رمه‌زارییه، ڕۆژێک، له ڕۆخ چه‌مه‌که، له‌گه‌ڵ پیرێژندا که‌وته گفتووگۆ:
- 10. “شه‌رمه‌زار و خه‌جاڵه‌تم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درزه‌که‌م واده‌کات به‌درێژایی ڕێگا تا ماڵه‌وه ئاوه‌که‌م دزه بکات و به نیوه پڕی بگه‌مه‌وه ماڵێ”
- 11. پیرێژن به‌ده‌م بزه‌یه‌که‌وه ووتی “سه‌رنجت داوه ئه‌م تووله ڕێیه و ئه‌و لایه‌ی تۆ، پڕه له گوڵ و گوڵزار به‌ڵام ئه‌م لایه‌م هیچ گوڵێکی لێ شین نه‌بووه”
- 12. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من هه‌میشه به‌ئاگا بووم له‌وه‌ی که درزت تێکه‌وتووه و ئاوه‌که‌ت دزه ده‌کات، هه‌ربۆیه تۆوم له‌م لایه‌ی تۆی ئه‌م تووله‌ڕێیه چاندووه، وه ڕۆژانه که له چه‌مه‌که‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه، تۆش ئاویان ده‌ده‌یت.
- 13. ئه‌وه دوو ساڵه من له‌م گوڵه جوانانه ده‌چنم و مێزه‌که‌می پێ ده‌ڕازێنمه‌وه
- 14. ئه‌گه‌ر تۆ ته‌واو ئه‌وه نه‌بویتایه که هه‌یت، ئه‌وسا ئه‌م گوڵه جوانانه‌ش نه‌ده‌بوون و ماڵه‌که‌ی منیش نه‌ده‌ڕازایه‌وه.
- 15. هه‌موو یه‌کێک له ئێمه کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه درزه‌کان و هه‌ڵه‌کانمانن که پێکه‌وه ژیانمان جوان و پڕ بایه‌خ ده‌که‌ن و مانایه‌ک ده‌به‌خشن به ژیان
- 17. پێشکه‌شه به مرۆڤه دڵفراوانه‌کان ده‌رفه‌تێک بۆ خۆت بڕه‌خسێنه و ئه‌مه بنێره بۆ هاوڕێکانت یان که‌سانی نزیکت که هه‌ڵه‌یه‌کیان هه‌یه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هیچ که‌س له ئێمه بێ هه‌ڵه و که‌موکوڕی نییه